بەفر دەبارێت و پێشبینی هاتنی شهپۆلێكی سهرما ڕاگهیەندرا
ئاراس جەبار، شارەزایی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ڕێژەی چاوەڕوانکراوی بەفر بارین لەگەڵ ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەریدا لەبەر ئەوەی بەسەر دەریای ڕەشدا تێپەردەبێت تا دەگاتە ئێمە برێکی کەم لەدابارینی دەمێنێتەوە لە تورکیا بەفرێکی باشی لێدەبارێت ئەم شەویش دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا بەشێوەیەکی کاتی لەسەر بەشێک سنووری شاخەکانی دھۆک دروست دەکات بەشێوەی شەستە باران و بروسکە.
رۆژی ھەینی سەنتەری سەرەکی شەپۆلەکە دەگاتە لای خۆمان و بەفر ناوچە شاخاوییەکان سپی پۆش ئەکاتەوە لەوانەیە کەمێک پروشە بەفریش کۆتایی حاڵەتەکە دوای ئێوارەی ھەینی بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەدا لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکاندا چەند پلەیەک بۆ ژێر سفر نزم دەبنەوە ، لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکاندا نزیک دەبێتەوە لە سفر پلە، بەگشتی بۆ ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم وشکە سەرمایە بەردەوام دەبێت و لەرۆژی یەکشەممەوە بهرەبهرە دوور دەکەوێتەوە.