به گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێسی ئه‌مریكی، له‌ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوە بینیووە.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس له راپۆرتێكیدا ئاماژە به‌وە دەكات، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش ساڵی ٢٠٠٣، هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر باشی به‌خۆوە بینیووە.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، له‌ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، هه‌ولێر پێشكه‌وتنی خێرای به‌خۆوە بینیووە، به‌تایبه‌ت رێگا سه‌رەكی و خێراكان، كه به سیسته‌می ئه‌مریكی دروستكراون و له هه‌ردوو به‌ری رێگاكان چێشتخانه‌ی ژەمه خێراكان و باڵه‌خانه‌ی به‌رز دەبینرێن.
ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌مریكییه باس له‌وەش دەكات، به‌ر له ٢٠ ساڵ، هه‌ولێر بێ فڕۆكه‌خانه بوو و له‌گه‌ڵ جیهانی دەرەوە دابڕابوو، دوای جه‌نگی ئازادی عێراق له ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، فڕۆكه‌خانه دروستكرا و گۆڕانكاری زۆر دەركه‌وتن.
به گوێرەی راپۆرته‌كه، كورد سوودمه‌ندی سه‌رەكی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن بوو، ئه‌وان پێگه‌ی سیاسی خۆیان به‌هێزكرد و وەبه‌رهێنانی بیانیان بۆ هه‌رێكی كوردستان راكێشا، دواتر به‌خێرایی بینیمان هه‌ولێر هه‌نگاوی گه‌ورەی نا و وەك شارێكی ئاوەدان دەركه‌وت، دوای چه‌ند ساڵێكیش ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كه دروستكرابوو، له‌هه‌نگاوێكی دیكه‌دا فراوان كرا.
ڕوونیشیكردەوە، كورد له هه‌رێمی كوردستان قۆناغی مه‌زڵوومه‌ییه‌تی تێپه‌ڕاند، ئێستا له قۆناغی هێز و خۆپێگه‌یاندندایه.
راپۆرتی ڕۆژنامه ئه‌مركییه‌كه له‌بارەی دروستبوونی دەوڵه‌تی كوردی باس له‌وە دەكات، وڵاتانی رۆژئاوا (له‌رێگه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر)ـه‌وە له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، به‌ڵێنییان به كورد دا دەوڵه‌تێكی نه‌ته‌وەییان بۆ پێكبهێنیت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وە كوردستان بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك دابه‌شكرا، دواتر شۆڕشه‌كان له ئێران، عێراق، توركیا و سووریا دەستیپێكرد.
ڕۆژنامه‌كه بۆچوونی هۆشیار زێباری یه‌كه‌مین وەزیری دەرەوەی عێراق له دوای ٢٠٠٣ گواستووەته‌وە، تێیدا زێباری دەڵێت: ئێمه دەزگاكانی هاوشێوەی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێكهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا شه‌ڕی ناوخۆیش له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام به‌سه‌ریدا زاڵ بووین.
زێباری هه‌روەها گوتی: “گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له به‌غدا، سوودی زۆری به ناوچه‌كه گه‌یاند”.
ڕۆژنامه‌ی كریستیان ساینس مۆنیتۆری ئه‌مریكی، له‌چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا قسه‌كانی له‌تیف رەشید سه‌رۆك كۆماری عێراقی سه‌بارەت به قۆناغی دوای ٢٠٠٣دا گواستووەته‌وە و دەڵێت: “كورد له پاش ساڵی ٢٠٠٣، مه‌به‌ستی بوو دەوڵه‌تێكی دیموكراتی له‌عێراق بونیات بنێ، له‌هه‌مان كاتدا كورد مافی چارەی خۆنووسینیشی دەویست، دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن، ئه‌و ئامانجانه‌مان پێكا و بووین به كۆمه‌ڵێكی به‌هێز له به‌غدا”.