دوو پەیامی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆک بارزانی دوو پەیامی سەرەخۆشی ڕاگەیاند

سەرۆک مەسعود بارزانی لە دوو پەیامی جیادا سەرەخۆشی لە هەریەکە لە خانەوادە و دۆستانی فەوزی ئەسعەد و عەریف ئەبو زێد دەکات

دەقی پەیامەکانی سەرۆک بارزانی :

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر (فەوزی ئەسعەد) م بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی كاك فەوزی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك فەوزی ئەسعەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٨ـی ئاداری ٢٠٢٣
………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەریف ئەبو زید

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان(عەریف ئەبو زێد)م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو عەریف ئەبو زێد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عەریف ئەبو زێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٨ـی ئاداری ٢٠٢٣