میدیای‌ لاهور جه‌نگی‌: دەباشان له‌ دزی‌ و قاچاخچێتییه‌وە په‌ڕیونه‌ته‌وە بۆ ڕفاندنی‌ باخه‌وان و شۆفێر

میدیای‌ لاهور جه‌نگی‌: دەباشان له‌ دزی‌ و قاچاخچێتییه‌وە په‌ڕیونه‌ته‌وە بۆ ڕفاندنی‌ باخه‌وان و شۆفێر

میدیای لاهور جه‌نگی‌ بڵاوی‌ كردووەته‌وە كه‌ ئه‌مڕۆ دوو شۆفێر كه‌ ته‌نیا كاریان گه‌یاندنی منداڵه‌كانی لاهور جه‌نگین بۆ قوتابخانه‌ و چه‌كدار نین، له‌لایه‌ن ھێزێكی دەمامكداری سه‌ر به‌ دەباشان ڕفێندران.

میدیای‌ لاهور جه‌نگی‌ نووسیویەتی:
دەباشان و دار و دەسته‌كه‌ی سڵ له‌ هیچ جۆرە شه‌رم و عه‌یبه‌ و تاوانێك ناكه‌نه‌وە، له‌ تیرۆركردنی ھه‌ڤاڵان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و ھه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵ و منداڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان له‌پێناو یه‌كێتیدا سه‌رفكردووە، تا گرتن و ڕفاندنی باخه‌وان و دواین جاریش ڕفاندنی شۆفێر.

هەروەها ئەوەش هاتووە، كه‌ ئه‌و دوو شۆفێرە ته‌نیا كاریان گه‌یاندنی منداڵه‌كانی لاهور جه‌نگی بووە له‌ ماڵه‌وە بۆ قوتابخانه‌، به‌ڵام دیارە دەباشان و تاقمه‌كه‌ی ترس گه‌شتووەته‌ قوقوڕاگه‌یان و خه‌ریكه‌ ھه‌ناسه‌یان لێ دەبڕێت و كۆتاییان پێ دێت، بۆیه‌ شه‌رم له‌ ھیچ ناكه‌ن و دەست بۆ ھه‌موو تاوانێكی قێزەون دەبه‌ن .

ئه‌وە له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنیش به‌هۆی‌ نزیكبوونه‌وەی‌ هێزێكی‌ دژەتیرۆری‌ یه‌كێتی‌ و كۆماندۆ له‌ ماڵی‌ شێخ جه‌نگی‌ گرژی‌ دروست بوو.