شەپۆلێکی چڕی باران بارین شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێکی چڕی باران بارین شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە
محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
محەمەد کەلاری دەڵێت:” پێشبینی دەکەم ڕۆژانی 15 و 16 و 17 و 18 و 19ی ئەم مانگه ، شەپۆلێکی باشی باران بارین سەرانسەری شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
ئەو دەشڵێت، شەپۆلەکە گشتییه و هەولێر و دهۆکیش دەگرێتەوە و ناوچەکە له وشکی کۆتایی پێدێت و دووبارە ئەگەری بەرزبوونی ئاستی ئاو هەیە لە ناوچەکانی کوردستان.