مەسرور بارزانی : کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە ژێرخانێکی متمانه‌پێکراوی بانکیی هەیە

مەسرور بارزانی : وەرچەرخانی پارەدانی دیجیتاڵیمان دەستی پێکرد و کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە ژێرخانێکی متمانه‌پێکراوی بانکیی هەیە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ( 2023/3/7)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ئاماژەی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئافرەتان و له‌ دایكبوونی هه‌ولێر كردووە و نووسیویه‌تی: “پزیشک و پەرستار و کارمەندانی ئەم نەخۆشخانەیە سوود لە خزمەتگوزارییەكانی بانکی تاکەکەسی دەبینن”.

سەرۆکی حکومەت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وە كردووەته‌وه‌، ئامانج له‌ پڕۆژەی #هه‌ژماری_من به‌شداریكردنی ١ ملیۆن كارمه‌ندی كه‌رتی گشتییه‌ له‌ ماوەی ٢ ساڵدا.

هه‌روەها له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە، کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە ژێرخانێکی متمانه‌پێکراوی بانکیی هەیە.