جارێکی تر دژەتیرۆری کوردستان بەبەڵگەی حاشا هەڵنەگرەوە هاش و هوش چییەکانی شەرمەزار و بێ دەنگ کرد
هۆشمەند نەجمەدین:
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو گردبوونەوەی کەس و کاری چەند بەندکراوێک لەبەردەم دادگای هەولێر بۆ بەلاڕێدا بردن و چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان ئەنجام درا، و وایان نیشان دا کوڕەکانیان بێ تاوان دەستگیرکراون و لە ژێر ئەشکەنجەی تووندا دانپێدانانیان پێکراوە ، هەر زوو دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بە بەڵگەوە ئەندامێتی ئەو گەنجە دەستگیرکراوانەی لە ریزەکانی تیرۆریستانی د.ا.عش بڵاوکردەووە ،و جارێکی تر سیناریۆ و درۆکانی ئەولایەنەیان بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا کرد کە بۆ کەیسی شەهیدکردنی “هاوکار جاف” ئامادەی هەڵبەستنی هەموو درۆ و سیناریۆیەکن و سڵ لەپشتگیری تیرۆریستانیش ناکەنەوە تەنیا بۆ پەردەپۆش کردنی ئەم تاوانە قێزەونە
بێگومان حیزبێک کردەوەی تیرۆریستی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات و پشتگیری تیرۆریستانی دا.عش یش بکات تەنیا بۆ لەبیرکردنی تاوانە قێزەونەکانیان لە لای خەڵکی کوردستان، ئەو حیزبە بەهەموو پێوەرێک ئەبێت وەکو گروپێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بکەرانی شەهید کردنی “هاوکار جاف “یش بدرێنە دادگا.