(یەکێتی نوێ) و کودەتاچیەکان وەک حکومڕانێکی خۆسەپێن لە ئێستادا هێندە بێزرا و نەخوازراون و هێندە ئاستی جەماوەریان دابەزیوە، ماوەی مانگێکە یەکێتی نوێ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی یادی ڕاپەڕین لە دەڤەری ڕانیە بکاتەوە، بەڵام خەڵکی بەشەرەفی دەڤەرەکە هیچ ئامادەییان نیشان نەداوە
یەکێتی نوێ، لە سیناریۆیەکی سواو دا، ئامادەکاری کردووە کە کارمەندانی هێزە ئەمنیەکانی وەک (ئاسایش، پێشمەرگە، دژەتیرۆر، کۆماندۆ، پۆلیس و ….هتد) بە جل و بەرگی مەدەنیەوە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بە پاس ڕەوانەی ڕانیە بکات.
ئەم نمایشە، بۆ ئەوەیە تا لەمیدیاکانی دەباشانەوە وای پیشان بدەن کە سەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەری ڕاپەڕین بە گەرمی بەشداری یادە بەحیزبیکراوەکەیان کردووە
هیچ گومان لەوەدا نیە کە خەڵکی شەرەفمەندی دەروازەی ڕاپەڕین لەو ڕۆژەدا، وەک هەمیشە هەڵوێست و قسەی خۆیان دەبێت
دەروازی ڕاپەڕین کودەتا و خاک فرۆشتن و تیرۆری ناوخۆییان بیرنەچووە
رەنج شێخ خالید
نزیک لە لاھور جەنگی