سوپرایزێک بۆ مەسرور بارزانی کرا

ئه‌مرۆ له‌ شاری هه‌ولێر كارەكانی ئیڤێنتی تیدێكس نیشتمان دەستی پێكرد، ڕێكخه‌رانی ئیڤێنته‌كه‌، سوپرایزێكیان بۆ مه‌سرور بارزانی كرد و كێكی یادی له‌دایكبوونیان بۆ هێنایه‌ هۆڵی ئیڤێنته‌كه‌، مه‌سرور بارزانی له‌ وتارێكدا پێی راگه‌یاندن: دەستخۆشیتان لێ دەكەم وسوپاستان دەكه‌م، هه‌مووتان ته‌مه‌ندرێژ بن و به‌ ئاواته‌كانتان بگه‌ن.

سوپاستان دەكه‌م، هه‌رچه‌ندە بیرتان هێنامه‌وە كه‌ ساڵێكی تریش هاتووەته‌ سه‌ر ته‌مه‌ن و گه‌ورەتر بووین، به‌ڵام په‌نا به‌خوا هه‌مووتان ته‌مه‌ندرێژ دەبن و زۆر سوپاستان دەكه‌م.