به‌تۆمه‌تی‌ ساخته‌كاریی و فێڵ کردن تۆمه‌تبارێك دەستگیركرا

به‌تۆمه‌تی‌ ساخته‌كاریی و فێڵ کردن تۆمه‌تبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: به‌تۆمه‌تی‌ ساخته‌كاریی‌ و فێڵ كردن له‌ هاووڵاتییان، مه‌فرەزەكانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان دەستگیر كرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە ، دوای‌ ئه‌وەی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرا كه‌ ڤیزای‌ ساخته‌ی‌ بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووە و به‌فێڵ پارەی‌ لێوەرگرتوون به‌بیانووی‌ ناردنیان بۆ دەرەوەی‌ وڵات، دەستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وە و دەستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوەر، مه‌فرەزەكانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵات توانیان تۆمه‌تبار دەستگیربكه‌ن.

ئەوەش هاتووە ، لە ئێستادا تۆمه‌تبار (م، ع، أ) له‌دایكبووی‌ 1987 دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوە و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و به‌پێی‌ ماددەی‌ 298/289 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.