ئارسناڵ گرێبەستی محەمەد نەنی تازەکردەوە

یانەی ئارسناڵ بەفەرمی رایگەیاند محەمەد نەنی گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٤ تازەکردووەتەوە.

نەنی کۆنترین یاریزانی پێکهاتەی ئێستای گەنەرزە پاش ئەوەی لە ٢٠١٦ لە بازلەوە روویکردە یانەکەی باکووری لەندەن. هەرچەندە بە کەمی لە یارییەکانی ئارسناڵ دەردەکەوێت بەڵام تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ گرێبەستی بۆ نوێکرایەوە بەهۆی پابەندبوون و دڵسۆزی بۆ یانەکە.

ناوبراو بۆ ماڵپەری فەرمی یانەکە وتی “زۆر دڵم خۆشە، یانەکە و هاندەرانمانم زۆر خۆشدەوێت و هەموو شتێک دەکەم بۆ یارمەتیدانیان بە هەر جۆرێک کە بتوانم. شانازی بەوە دەکەم کە کۆنترین یاریزانی ئێستای ئارسناڵم، رۆحی پێکەوەیی تیمەکەمان زۆر ئەرێنییە و دڵخۆشم گرێبەستەکەم تازەکردووەتەوە”.

نەنی ١٥٥ یاری بۆ ئارسناڵ ئەنجامداوە بەڵام لەم وەرزە تەنها لە ٥ یاری پریمەرلیگ بەشداربووە.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *