هاوتیمێکی پێشوو: هازارد تەمەڵترین یاریزانە بینیبێتم

جۆن ئۆبی میکێل ناوەڕاستکاری پێشووی چێڵسی باسی ئێدین هازارد دەکات ئەوکاتەی هەردووکیان لە یانەکەی باکووری لەندەن یارییان دەکرد.

میکێل ١١ ساڵ لە چێڵسی یاری کردووە و لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دوبەی ئای، وتی “شەوانی بەر لە یاری، ئەو ٢٠ خولەک یان نیو کاتژمێر دادەنیشت شیرینی برنجی دەخوارد پاش نان خواردن و زۆر حەزی بە خواردن بوو، لە یانە گەورەکان ئەگەر بە باشی مەشق نەکەیت جێگەت نابێتەوە، ئەمە بۆ هەمووان راست بوو لە چێڵسی جگە لە هازارد. ئەو مەشقی نەدەکرد و تەمەڵترین یاریزانە بینیبێتم بەڵام دواتر لە یارییەکەدا ئاستێکی باشی نیشان دەدا و دەبووە باشترین یاریزان. دەکرا باشتریش بێت ئەگەر مەشقی زیاتر بکردایە”.

هازارد پاش کاروانێکی مەزن لەگەڵ چێڵسی، روویکردە ریاڵ مەدرید و لەو یانایە بە تەواوی پشتگوێ خراوە، بە جۆرێک لەباری پێکانی یاریزانەکانی تیمی یەکەمدا، راهێنەر پەنا بۆ تیمی لاوان دەبات لەبری هازارد.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *