فرۆشتنی بلیتی گەشت کرایە دیناری عێراقی لەبری دۆلار

کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، ڕێنمایی دەرکرد بۆ فرۆشتنی بلیتی گەشت بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار.
وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا، دەڵێت”بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ڕێنمایییەکی پابەندکەری بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی کۆمپانیاکە و سەنتەرەکانی بلیت فرۆشی دەرکردووە، مامەڵەکردن بە دیناری عێراقی بکرێت لەبری دۆلاری ئەمریکی بەو ڕێژە فەرمییەی کە ئیدارەی بانکی ناوەندی عێراق دیاریی کردووە.