ئاگادارییەک له وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بۆ هاوبەشانی ئاو

ئاگەدارییەك بۆ هاوبەشانی ئاو

دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەمەودوا بنكەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لە پێشوازیی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو.

١- بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە ٨٠ هەزارەوە كراوەتە ٢٠ هەزار دینار.

٢- بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە ٨٠ هەزارەوە كراوەتە تەنیا ١٠ هەزار دینار.

٣- فەرمانگەكانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێكراوەتەوە لێی سوودمەند بن.

٤- پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تاكوو ٢٠٢٣/٤/٢١ مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، ئەگینا دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكەی حكومەت سوودمەند بن.

٥- بڕیارەكە چەند جارێكی تر لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە و لە دوای ٢٠٢٣/٤/٢١ چیتر نوێ ناكرێتەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار