وەزارەتی سامانه سروشتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتهوە نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی تانكهرەوە به قاچاخ ببرێته دەرەوە.
وەزارەتی سامانه سروشتییهكانی حکومەتی ههرێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند:
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا چەند كەسێك لەدەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت.
ئێمە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەتووندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە ڕەت دەكەینەوە و بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێکكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین.
هەموو ئەم لێدوان و بانگەوازانە هیچ بنەما و ڕاستییەكی تێدا نییە ، لە كاتێكدایە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن ، ئەم بانگەوازە جەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ڕەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان.
وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی هەرێم بە تەواوی لە ڕێگای بۆڕی و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەکات و هەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.