ڕاگه‌یه‌ندراوێک لە لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

راگه‌یه‌ندراوی لقی سێ پارتی دیموكراتی كوردستان

ئه‌مرۆ پاش نیوەرۆ له‌ لایه‌ن دەستێكی تێكدەر و گیرەشێوێن و دژی دیموكراسیه‌ت و برایه‌تی و پێكه‌وەژیان ، بینایه‌ی بارەگای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چواری سه‌ر به‌ لق مان له‌ گه‌ڕەكی ئازادی سووتێندرا كه‌ ئه‌م بینایه‌ دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە له‌ لایه‌ن هیزەداگیر كه‌رەكانه‌وە ده‌ستی به‌سه‌را گیرابوو .

ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵ رەزامه‌ندی ته‌واویان نیشان داوە به‌ كردنه‌وەی بارەگاكانی پارتی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك و ئاسایی كردنه‌وەی دۆخی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی له‌م پاریزگایه‌ .

ئێمه‌ لای خۆمانه‌وە به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كارە ترسنۆكانه‌یه‌ دەكه‌ین و رایدەگه‌یه‌نین كه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی تێكدەرانه‌ی دژە دیموكراسیه‌ و ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌ی له‌ پشت ئه‌م كردەوە ترسنۆكه‌وەن ، چاویان به‌ ئاڵای پارتی و شكۆمه‌ندی رێبازی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت .

ئه‌م هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌یه‌ ناتوانیت رێگر بێت له‌ شكۆ و گه‌ورەیی پارتی و رێبازی بارزانی و كه‌ركوكییه‌ چاونه‌ترسه‌ خۆڕاگرەكان دڵنیا دەكه‌ینه‌وە سه‌ردەمی تاكرەوی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و شۆڤێنیزم به‌سه‌ر چووە و ئازادی و برایه‌تی و پێكه‌وە ژیان دەگه‌ڕێته‌وە نێو ماڵی هه‌مووان .

له‌ هه‌مانكاتدا به‌رپرسیارەتی ئه‌م كارە قێزەوەنه‌ راسته‌وخۆ له‌ سه‌ر شانی ئیدارەی كه‌ركوكه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات دەزگا په‌یوەندیدارەكان لێكۆڵینه‌وە دەست پێ بكه‌ن و ئه‌نجامدەرانی ئه‌م كارە ترسۆكانه‌یه‌ رادەستی یاسا بكرێت .
لقی سێ
پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/10/2