راهێنەرە تازەکەی ئێڤەرتۆن پارەیەکی زۆر وەدەگرێت ئەگەر یانەکە لە دابەزین بپارێزێت

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی، هەفتەی پێشوو فرانک لامپاردی دوورخستەوە و شۆن دایکی لەجێگەی دەستنیشان کرد.
بەپێی رێککەوتنی یانەکە لەگەڵ شۆنی راهێنەری پێشووی بێرنلی، ئەگەر ناوبراو بتوانێت ئێڤەرتۆن لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ بپارێزێت ئەوا لانیکەم ٣.٥ ملیۆن پاوەند راستەوخۆ وەردەگرێت. هەروەها ئەو بڕە پارەیە زیاتر دەبێت ئەگەر بێت و یانەکە بگەیەنێتە ناوەڕاستی ریزبەندی خولەکە.
شۆن لە یەکەم یاریدا وەک راهێنەری ئێڤەرتۆن توانی شکست بە ئارسناڵی پێشەنگ بهێنێت، لە سێ یاری داهاتوودا رووبەرووی لیڤەرپوول، لیدز و وێستهام دەبێتەوە.
ئێڤەرتۆن لە ئێستادا لە پلەی ١٨هەمینی ریزبەندی دایە بەڵام تەنها سێ خاڵ جیاوازی هەیە لەگەڵ پلەی ١٤هەم کە لە ئێستادا لێیستەر سیتی گرتوویەتی.