پڕۆفیسۆرێكی جیۆلۆجی ھۆشداری دەدات و، ئاشكرای كرد كه ژیانی سهدان ههزار كهس له مهترسیدان و تا ئێستا له باكووری كوردستان و توركیا ١٨٤ هەزار كەس لەژێر ئهو باڵاخانانهدا ماون و رزگار نهكراون، كه بهر بوومهلهرزە كهوتوون.
پڕۆفیسۆر ئۆڤگون ئەحمەد ئەرجان، لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاشكرای دەكات، لە ١٠ شاری توركیا بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەشی شوباتەوە، شەش هەزار باڵەخانە ڕووخاون كە دەكاتە ٤٨ هەزار شوقەی نیشتەجێبوون. ئەو پرۆفیسۆرە دەنووسێت: ”١٩٢ هەزار كەس كەوتبوونە ژێر باڵاخانەكانەوە، لەو ڕێژەیە هەشت هەزاریان ڕزگار كراون، بەڵام ١٨٤ هەزار كەسی تر لەژێر باڵەخانەكاندان و ڕزگار نەكراون.“
ئۆڤگوون نایشارێتەوە كە ترسی زۆری هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە زۆر زۆر زیاد بكات، چونكە تاوەكوو ئێستا ٥%ی ئەوانەی كەوتوونەتە ژێر باڵەخانەكانەوە ڕزگاریان بووە و ئەوانی تر ڕزگار نەكراون.