ژمارەی قوربانیانی بومه‌له‌رزەكه‌ی توركیا و سووریا تا دێت به‌رەو به‌رزبوونه‌وە دەچێت و به‌گوێرەی دواین ئامارەكانیش كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراونه‌ته‌وە، له‌هه‌ردوو وڵات گیانله‌دەستدانی ٧ هه‌زار و ٤٥٣ كه‌س پشتڕاستكراوەته‌وه، ژمارەی بریندارانیش گه‌یشتووەته ٣٨ هه‌زار و ٤٥٨ بریندار.
فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ژمارەی گیانله‌دەستدانی ئه‌و بوومه‌له‌رزەیه‌ی كه باشووری وڵاته‌كه‌ی گرته‌وە، بۆ ٥ هه‌زار و ٨٩٤ كه‌س به‌رزبووەته‌وە، هاوكات ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووەته ٣٤ هه‌زار و ٨١٠ كه‌س.
وەزارەتی ته‌ندروستی سووریا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی گیانله‌دەستدان بۆ ٧٦٩ كه‌س و ژمارەی بریندارانیش بۆ هه‌زار و ٤٤٨ كه‌س له پارێزگاكانی لازقیه، حه‌له‌ب، حه‌ما و ته‌رتوس به‌رزبوونه‌ته‌وە.