بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاندووە، بەفربارین دەستپێدەکات و
ئەمڕۆ بارانبارین لە ناوچەکانمان بەشێوەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت و لەچیاکانیش بەفر دەبارێت ، بەهۆی قوڵبونەوەی زیاتری بارستە هەواکە و نزمەپاڵەپەستۆکە لە ئەمشەوەوە ئەگەری بەفربارین هەیە و دێتە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان .

محەممەد کەلاری ئەوەشی گوتووە ، ئەو شوێنانەی ئەمشەو سێشەممە و بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە ئەگەری بەفر بارینی هەیە، ئەمانەن :
( سلێمانی ، پێنجوێن ، چوارتا ، ماوەت ، پیرەمەگرون ، سەنگاوو ، قەرەداغ ، گرپجنە ، سەرتەک ، هۆرێن ، دەربەندیخان ، بانیبی ، خەلەکان ، قەڵادزێ ، هیران و نازەنین ، پیرمام ، شەقڵاوە ، سۆران ، خەلیفان ، مێرگەسۆر ، رواندز ، وەرتێ ، باڵەکایەتی ، بارزان ، گۆمەسپان ، کۆڕێ ، شیلادزێ ، ئامێدی ، بامەڕنێ ، ئاکرێ ، بەرزنجە ، سەیدسادق ، تەوێڵه ، بیارە ، بانان ، تاسلوجه ، فەقێ مستەفا ، چیا سپی ) .لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاویەکانی تری هەرێمی کوردستان.

محمەد کەلاری کاتی بەفربارینەکەشی دیارکردوو دەڵێت ، کاتی بەفربارین لەدوای کاتژمێر 10 ی ئەمشەو دەستپێدەکات بەتایبەتی لە سەنتەری شارەکان.