ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا ڕاگەیەندرا

نوێترین ئاماری ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تورکیا و سووریا

فوئاد ئوکتای یاریدەدەری سەرۆک کۆماری تورکیا: لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا ٢٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٢٣ کەس بریندار بوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی سووریا، تاوەکو ئێستا ٢٣٧ کەس لە بوومەلەرزەکەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گیانیان لەدەستداوە و ٦٣٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماری کۆی گشتی هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریا و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ، نزیکەی ٥٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە ، زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسیش بریندارە.