شەڕ لەنێوان دووھێزی چەکداری یەکێتی دروستبوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری كۆیە، شەڕ لە نێوان دوو ھێزی یەکێتی دروست دەبێت و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بازمیدیای ڕاگەیاند، یەكێـتی ھێزێکی دژە تیرۆری بردووەتە نزیك كۆیە، هاووڵاتییانیش چەكیان هەڵگرتووە ئەگەر ئەو هێزە بێتە پێش، شەڕیان لەگەڵ دەكەن.بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیای لە كۆیە بووەتە شەڕی دژە تیرۆر و كوڕەكانی سەباحی بەكر مەلای، خەڵكێكی زۆر دەستیان داوەتە چەك بەھۆی ئەوەی کە دژە تیرۆر بچن ئەو كوڕەی بگرن، چونكە کەسێکی بریندار كردووە و خۆشی بریندارە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو بنەماڵەیەی کە شەڕەکەی کردووە چەکداری یەکێتی بوون و كەسانێكی زۆر لەگەڵیان كۆبوونەتەوە دەلێن ئەو نادادییە قبووڵ ناکەین لە دژە تیرۆری یەكێتی.لەبارەی هۆكاری كێشەكە بازمیدیا ئەوەشی زانیووە، لە لیوایەكی ئەو سنوورە دیداری خەڵك كراوە بەمەبەستی دامەزراندن، كەسێك لە دژەتیرۆری دژە تیرۆر،هاتووە ناوی خەڵكی نووسیووە و گوایە حیسابی بۆ لیستی مەڵبەند نەكردووە.باس لەوەش دەكرێت، كێشەكە لەوەدا گەورە بووە كە داوای ١٠٠ ناویان لە شوێنێكی حزبی كردووە، بەڵام ئەو كەسە ١٠٠ ناوی تری حازر كردووە، بەهۆی دەمەقاڵێ لە هەردوولا، بووەتە شەڕیان و دوو كەس بریندار بوون ، کێشەکە بەردەوامە