دڕۆنەکان ئێرانیان ھەراسان کردووە

لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کارگەیەکی سەربازی ئێران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ١ـی ٢٠٢٣، وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کارگەیەکی سەربازیی سەر بە وەزارەتەکە لە شاری ئەسفەهان لە ناوەندی ئێران و دەنگی تەقینەوەی گەورە لەو کارگەیە بیستر.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا راشيگه‌یاندووە، سیستەمە بەرگرییەکانی کارگەکە توانییان دوو لە درۆنەکان لەسەر ئاسمانی کارگەکە بخەنە خوارەوە، بەڵام سێیەمیان زیانی ماددی بە کارگەکە گەیاند و، هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
هەروەها دەستەی پەخش و تەلەڤزیۆنی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، تەقینەوەکە لەنێو یەکێک لە ناوەندەکانی دروستکردنی تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕوویدا.