ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانی غەززە کردەوە

فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر هێزە چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززە ئه‌نجامدا و تاوەكو ئێستاش زەرەرو زیانه‌كانی هێرشه مووشه‌كیه‌كه نه‌زانراوە.
هێرشه مووشه‌كیه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له كه‌رتی غه‌ززە كردۆته ئامانج و له‌وبارەیه‌شه‌وە سوپای ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وە، فڕۆكه‌كانیان هێرشیانكردە سه‌ر “شوێنی سه‌ربازی ژێرزەمینیی” سه‌ر به بزووتنه‌وەی حه‌ماس كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك به‌كاردێت و دەكه‌وێته شاری مه‌غازی ناوەڕاستی كه‌رتی غه‌ززە”.
ئاماژەی به‌وەشكردووە، له میانی هێرشه‌كه‌دا سێ مووشه‌ك له سوپای ئیسرائیله‌وە ئاڕاسته‌ی كه‌رتی غه‌ززە كراون، یه‌كێكیان به‌رپه‌رچدراوەته‌وە، دووەمیان له ناوچه‌یه‌كی كراوە و سێیه‌میشیان له ناو كه‌رتی غه‌ززە كه‌وتۆەته خوارەوە”.