ئامینا زکری : دادگای فیدڕاڵی نادەستووریە و دەبێت هەڵبووەشێتەوە
لەبارەی بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی
ئامینا زکری :
ئەمڕۆ دادگای نادەستووری فیدراڵی عێراق جارێکی دیکە سەلماندی ئەو دادگایە نییە کە کورد وەک دادگایەکی بێلانەیەن سەیری بکات و بڕیارەکەی ئەمڕۆش چووە سەر ئەو بڕیارانەی دیکەی کە دادگاکە دژی گەلی کوردستان دەریکردوون.
لە بنەڕەتدا دادگای فیدراڵی دەستووری نیەو
بەپێی مادەی ٩٢ لە دەستووری عێراقی دانەمەزراوە و بڕیارەکانی بە سیاسی کراون و خولی ڕابردووی پەرلەمان بە ھاوکاری لایەنێکی کوردی بە زۆرینەی سادە دەنگی لە سەردراوە، بۆیە دەبێت لایەنە عێراقییەکان و ئەوانەی دەسەڵاتدارن بزانن یان دەبێت ئەم دادگا نادەستوورییە هەڵبوەشێتەوەو بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پرسەکان بکرێت، یان گەلی کوردستان دادگایەکی هاوچەشن بە دادگای خۆی نازانێت.
ئێمە نابێت هیچ کات لەبیری بکەین سەرەڕای هەوڵەکانمان، دەستپێشخەری و چوونە پێشەوەمان بە نیەتی ڕێککەوتن و سازان لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق ،بەڵام دەبێت بزانین ئەدەبیات و بیرۆکەی سڕینەوەی کورد لەناو عێراقدا هێشتا زیندووە و ئەم بیرۆکەیە ڕەگی داکوتاوە لەناو بەشێکی سیاسی وغەیرە سیاسییەکان لەعێراقدا، ئەگەر بەمجۆرە نەبێت دادگایەک خۆی نادەستووری بێت چۆن بڕیارەکانی دەستووری دەبن هەر بۆیە
(المبني على الباطل باطل)
وەڵامێک بنووسە