کۆمپانیایەکی گەورەی جیھانی دێتە ھەرێم
د.محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمی كوردستان به میدیاکانی ڕاگه‌یاند، گرووپـی كۆمپانیاكانی گێژۆبای چینی ئاماده‌یی نیشانداوە به سه‌رمایه‌ی 10 ملیار دۆلار وەبه‌رهێنان له بوارەكانی ڕێگاوبانی خێرا، هێلی شه‌مه‌ندەفه‌ر، كارەبا و به‌نداو ئه‌نجام بدەن.
ھەر وەھا ڕونیشیکردەوە”دوای داواكارییه‌كه‌ی كۆمپانیا چینییه‌كه، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی تیمێکی تایبەتەوە کار لەسەر ئامادەکردنی راپۆرتێک دەکەن.”
ئه‌و کۆمپانیا چینییە یەکێکه لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان و وەبەرهێنانی لەچەندین وڵات‌دا کردووە، ئێستاش لە هەماهەنگیدان لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئەوەی کار لەسەر پەرەپێدانی سێکتەرەکانی ڕێگاوبان و چه‌ند بوارێكی دیه‌كه‌دا بکەن.