لینکی خۆتۆمارکردن بۆ دامەزراندنی گەنجان لە ڕیزی پاسەوانی سنووری عێراق کارا کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ٠١ـی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنووری کارا کرد بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وەک پۆلیسی پاسەوانی سنوور دابمەزرێن.

کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور زانیاری لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڵاوکردەوە و داواش دەکات ئەو گەنجانەی دەیانەوێت دابمەزرێن پێویستە بە زووترین بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان ناونووس بکەن، چونکە لینکەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت.

سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کاروان خۆشناو روونی کردەوە، دەبێت تەواوی زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی لە فۆڕمەکەدا تۆمار بکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم کۆدێکت بۆ دێتەوە دەبێ ئەو کۆدە لای خۆت بپارێزیت.

لینکی ناوتۆمارکردنی فەرماندەیی پاسەوانانی سنووری ناوچەی یەک:

٨٦=https://moi-jobs.iq/order.php?id

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button