بارانێکی زۆر دەبارێت کانیاوەکان دەبووژێنەوە

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە و بە درێژایی ئەمشەو تا بەیانی یەکشەممە، ئەگەری بارانی زستانەی زۆرباش هەیە بۆ تەواوی ناوچەکانی گەرمیان، ئەگەر هەیە لە نێوان ( ١٥ تا ٣٠ ملم باران ببارێت) و لە زنجیرە چیاکانی خۆرهەڵات وەک داڵەهۆ و باکووریش و بەمۆ و زمناکۆ و زەردە و سەگرمە و قەرەداغ بەفر ببارێت.
ئه‌و كه‌شناسه‌ رایگه‌یاند: له شەپۆلەکانی ڕابردوودا زەوی بە تەواوی پاراو بووە، لەم شەپۆلەشدا هێندەی تر زەوی دەبووژێتەوە و ئەگەر زۆرە لافاو لە چەم و دۆڵەکان دروست ببێت، جگە لەوەش بیر و کانیاوەنیش دەبووژێنەوە. راشیده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیی زیاتره‌، له ناوچەکانی باشووری گەرمیانیش بڕی بارانەکەی باشتر و زیاتر دەبێت و لەو ناوچانەش بارودۆخی ڕوپۆشی ڕووەکی و ئاو و کشتوکاڵ زۆرباشتر دەبێت.