عێراق دەبێتە سێیەم وەڵاتی عەرەبی لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی فەڕەنسی بۆ تۆژینه‌وەی دیمۆگرافی راپۆرتێكی به ناونیشانی (دانیشتوانی جیهان) بڵاو كردۆته‌وە و تێیدا ئاماژەی به‌وەداوە كه ژمارەی دانیشتوانی عێراق له ساڵی ٢٠٥٠ دەبێته ٧٥ ملیۆن كه‌س و له‌نێو وڵاتانی عه‌رەبی دوای میسڕ و سوودان، دەبێته سێیه‌م وڵات له ڕووی زۆری ژمارەی دانیشتوانه‌وە، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزیكه‌ی ٤٥ ملیۆن كه‌سه.