ھێرش کرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر

ھێرش کرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر

كەمێك پێش ئێستا كاتیۆشایەك ئاراسته‌ی كێڵگەی گازی كۆرمۆر كرا و به‌ گوێره‌ی زانیارییەكان هیچ زیانێكی نەبووە.

سەرچاوەیەك بەبازمیدیای راگەیاند، گوللـە كاتیۆشاكە لە ناو كێڵگەكەو لەنزیك كۆگایەكی گاز كەوتووه‌تە خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ھەروەھا گوتیشی: كاتیۆشاكە لەسنووری خورماتوو ئاراستەی كێڵگەكە كراوە.