بردنەدەرەوەی دۆلار لە مەرزی باشماخ گەشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

بردنەدەرەوەی دۆلار لە مەرزی باشماخ گەشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
لەبارەی ناردنەدەرەوەی دۆلار لە سلێمانییەوە بۆ ئێران ، کاردانەوەکان بەردەوامن ، لەوبارەیەوە سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق لە لیستی کۆمەڵ چەند زانیاری و نھێنییەک دەربارەی ئاشکرا دەکات ، بەپێی وتەکانی ناوبراو ، لە مەرزی باشماخەوە بە ئاشکرا پارە سپی دەکرێتەوە و ملیۆنان دۆلار دەنێردرێتە دەرەوە و کەسیش نازانێت بۆ کوێ دەبرێت ، تەواوی فەرمانبەر و بەرپرسانی مەرزەکە کڕراون .ھاوکات دەشلێت، بۆ نمونە وەسڵ ھەیە کە مۆبایلی ھێناوەتە ھەرێم سەیری وەسڵەکە دەکەیت رێژەکە ھێندە زۆرە بەشی وڵاتێکی وەك ئەمریکا دەکات ، ئەگەر بەسەر خەڵکی کوردستاندا دابەشی کەیت ھەرکەسە و ٨ بۆ ٩ مۆبایلی بەردەکەوێت .بەڵام کاتێك بەدواداچوون دەکەیت ، دەبینیت ئەوە تەنھا وەسڵە و بۆ سپیکردنەوەی پارەیە ئەگینا مۆبایل بوونی نیە و مۆبایل داخڵی ھەرێم نەبووە ، دەیان مەوادی دیکەی لەو شێوە ، ئەوەش تەنھا بۆ سپیکردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی ملیۆنان دۆلارە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا ، چەند بانکێک ناویان هاتووە و تۆمەتبار كراون بە سپیكردنەوەی پارە. ھەر بەپێی سەرچاوە بەردەستەکان لە سكاڵای ئەو كەسانەدا ناوی شەش هاووڵاتی هاتووە كە حیساب بانكییەكیان كردووەتەوە لە بانكێكی سلێمانی، هەستاون بە دروستكردنی چەندان كۆمپانیا، دوای چاودێریكردن دەركەوتووە ئەوە بۆ بردنەدەرەوەی دۆلارە لە سلێمانیەوە بۆ ئێران و لێکۆلینەوەکان دەستیانپێکردوە…