دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەسەر داوای ئێران ھاوڵاتیانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕادەست دەکەنەوە

لە سلێمانی داواکراوە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕادەستی ئێران دەکرێنەوە.

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی بازمیدیا لەگەڵ فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانی ئێران ، ژمارەی ئەو ھاوڵاتی و چاڵاکوانە کوردانەی کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە دێنە ھەرێمی کوردستان بە تایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە ،ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە دەستگیرنەکرێن و داواکراوی حکومەتی ئێرانن ، بازمیدیا زانیویەتی کە لەماوەکانی ڕابردوو چەندین داواکرا لە لایەن یەکێتی ڕادەستی ئێران کراونەتەوە ، ئەوانیش بریتیین لە چاڵاکوان و ھاوڵاتی پەنابەری ڕۆژھەڵاتی کوردستان ، ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنی دووشەممە ( ٩کانوونی دووەم٢٠٢٣ ) ھاوڵاتییەک بەناوی “ڕزگار ڕەحمان” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھۆشداری دا لە مەترسیی ژیانی پەنابەر و ھاوڵاتیانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سلێمانی ، ھاوکات ئەوەشی خستەروو کە لەم ماوەیە چەند پەنابەرێک لە سلێمانیەوە ڕادەستی ئێران کراونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانی پێشوتریش چەندین ھاوڵاتی کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سلێمانی ڕادەستی ئێران کراونەتەوە بە تایبەت چاڵاکوانەکان کە ھانایان بۆ ئەو شارە ھێنابوو ، بەم ھۆیەشەوە لە سێدارە دراون…