پۆتەر خراپترین راهێنەری چێڵسییە لە کۆتا ٣٠ ساڵدا

ئامارەکانی گراهام پۆتەر نیشانی دەدەن کە چێڵسی لە خراپترین ساتیدایە لەگەڵ ئەو راهێنەرە بەرامبەر بە راهێنەرەکانی پێش خۆی.

پۆتەر راهێنەری برایتۆن بوو کاتێک بەرپرسانی چێڵسی داوایان لێکرد پۆستەکەی واز لێبهێنێت و پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و ئەویش رازی بوو. هێندەی نەبرد لە مانگی نۆ دا، توخێل دوورخرایەوە وناوبراو دەستبەکاربوو.

ناوبراو لە ١١ یاریدا راهێنەرایەتی چێلسی کردووە لە پریمەرلیگ تەنها ١٥ خاڵی کۆکردووەتەوە، ئەمەش خراپترینی کۆتا ٣٠ ساڵە و لە مێژووی یانەکەشدا تەنها ئییان پۆرتەرفیڵد و گلێن هۆدڵ (بە ١٣ خاڵ) لەو خراپتر دەستییان پێکردووە.

هەر لەو هاوپۆلەدا، گوس هیدینک باشترینە بە کۆکردنەوەی ٢٨ خاڵ لە سەرەتا ١١ یاریدا.

پۆتەر سێ یاری سەرەتای لەگەڵ چێڵسی بردەوە بەڵام لە کۆتا هەشت یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە!

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *