بەهمەن کاک عەبدوڵڵا: ماڵپەڕی شەفافییەتەکەی قوباد تاڵەبانی بەدەردی جادەکەی کەلار سلێمانی چوو

وەک پەرلەمانتارێک دەپرسم ئەرێ ماڵپەڕی شەفافیەتەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ شەفافییەتی داهاتی زۆنی سەوز چی لێهات ؟ دەڵێن چوار پێنج ڕۆژە کڕ و بێ دەنگە

ئەی مەسەلەی ۲٠ ملیۆن دۆلارەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی بەکوێ گەیشت .

جادەڵێن گوتویانە حکومەت شکستی خواردووە ، نازانم مەبەستیان کام حکومەتە ، ئەوەی کەخۆیان نیوەیان تووشی شەلەل کردووە یان حکومەتەکەی مۆزەمبیق .

ئەی ئەو مەسەلەی دۆلاری سپی و دۆلاری شینەی سلێمانی چیە .

ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو، جێگری سەرۆکی حکومەت هاتە سەر قەڵای شێروانە لەکەلار و دوو سایدی کەلار سلیمانی کردە کەلار باوەنور و گوتی وەک چۆن وەعدمان پێتان دابوو تەواومان کرد ، ئەوە ساڵ و نیوێک بەسەر ئەو قسەیەشی تێپەری و کەلار باوەنوریش هێشتا بەتەواوی تەواو نەبووە .

ماڵپەڕی شەفافییەتەکەش بەدەردی جادەکەی کەلار سلێمانی چوو

ئەڵێن ئەو چاکسازیەشیان کە لە دیسکۆ و مەلهاکان کردیان بۆ پاراستنی ئادابی گشتی قومارخانە شمول ناکات.

دەبێت خەڵکی زۆنی سەوز چ تاوانێکیان کردبێت ئاوا گیرۆدەی دەستی ئەو نیو حکومەتە شەق و شڕە بوون و نەجادەیان جادەیە نەکاسبیان کاسبی ، ڕۆژی هەزار درۆیان بەگوێدا دەدەن ،.

کەمپینی خۆڕسک و خۆپیشاندانی خۆڕسک و ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و ئازادی ڕادەربڕین و شتەکەش ، دیاریان نەماوە زۆر بیریان دەکەم ، ئەگەر بینیانتان بەناوی منەوە سڵاویان لێ بکەن .

بەهمەن کاك عەبدوڵڵا ئەحمەد
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان