سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاترکردنی هەلیکار بۆ ناوخۆی هەرێم فەرمانێکی دەرکرد
لەم بارەیەوە پێشەوا هەورامانی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێ‌نادرێت، ئەگەر بێت و لە 75% کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.
واتا لەمەودوا مۆڵەتی وەبەرهێنان بەو وەبەرهێنەرە دەدرێت کە لە 75%ی دەستی کاری خۆماڵی بێت .