٣٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

ڕاگەیەێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
ماددەهۆشبەرەکان
١- بەدواچون و چاودێریەکی وورد لە لایەن
ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە
هۆشبەرەکانی دهۆک، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی
نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا لەناو
شاری دهۆک دەست بەسەر (٣٠) سی کیلۆ گرام
ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستال)دا بگیرێت
و هەروەها تۆمەتبارێک بە ناوی (م.ع.ح)
لەگەڵی دا دەستگیر بکرێت.
٢- لە رێکەوتی (٢٠٢٢/٩/١١) لە لایەن بنکەی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران سەر بە
بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەناو شاروچکەی سۆران
دەستگیرا بەسەر (٢٥٠) دوو سەد و پەنجا گرام
ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستال) هەروەها
سێ تۆمەتبار بەناوەکانی(ل.جا) و (ز.س.ج) و
(د.ع.ج) دەستگیرکران.
لە هەردوو چالاکی دا لێکۆلینەوە لە دۆسییەکان
بەردەوامن و پەراوی لێکولینەوەیان بۆ
کراوەتەوە دراون بە دادگا.