لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەیەكی پێوانەیی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار كرد.
ماكابی حەیفا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەش لە بەرژەوەندی یانەی میوان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.
میسی توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی لە خولەكی ٣٧ تۆمار بكات و ئیمباپێش لە خولەكی ٦٩ گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و نەیمار لە خولەكی ٨٨ گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان میسی توانیویەتی گۆڵ لە ٣٩ یانەی جیاواز بكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پێش ڕۆناڵدۆ بكەوێت كە گۆڵی لە ٣٨ یانە كردووە
وەڵامێک بنووسە