كوردێك خێراترین گۆڵی له‌ خولێكی ئه‌ورووپا تۆمار كرد

كوردێك خێراترین گۆڵی له‌ خولێكی ئه‌ورووپا تۆمار كرد

میرخاس دۆسکی كورە كوردێكی شاری دهۆكە خێراترین گۆڵی له‌ خولی چیكی تۆمار كرد و ده‌بێتە یه‌كه‌مین یاریزانی كوردیش ئه‌م وه‌رزە له‌ كۆنفرانسلیگ یاری ده‌كات.

میرخاس دۆسكی کە لە یانەی سلۆڤاکۆی چیکی یاریی دەکات، دوای تێپەڕبوونی تەنیا 13 چرکە لە دەستپێکی یارییەکە گۆڵی لە یانەی سلاڤیا پراگ کرد. کە لەو یارییەدا هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسان بوون، له‌ دوای یارییه‌كه‌ش خه‌ڵاتی پیاوی یارییه‌كه‌ی پێبه‌خشرا.

میرخاس یاریی بۆ چەند یانەیەکی ئەڵمانی و نەمسایی کردووە و دوایین جاریش لەم هاوینە رووی لە یانەی سلۆڤاکۆی چێکی کرد.

یاریزانە کوردەکە بۆ ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی بەشداری کۆنفرانس لیگ دەکات و دەبێتە یەکەمین یاریزانی کورد عێراقی لە مێژوودا بەشداری لەم خولە بکات، بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە لە یەکەمین یاریی لە وەرزی نوێی کۆنفرانسلیگ رووبەڕووی یانه‌ی بێلێگرادی سڕبی ببنەوە.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *