نەدیم زەهاوی دووەم پۆستی باڵای لە حکومەتی نوێی بەریتانیا وەرگرت

نەدیم زەهاوی دووەم پۆستی باڵای لە حکومەتی نوێی بەریتانیا وەرگرت

لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە دوای گۆڕانکاری کردن لە حکومەت و پێکهێنانی کابینەی نوێ ، نەدیم زەهاوی کردە وەزیری تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێو هەرێمەکانی بەریتانیا و وەزیری یەکسانی.

بە وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیەش، نەدیم زەهاوی دەبێتە بەرپرسی نووسینگەی کابینەی سەرۆک وەزیران.

بەپێی ماڵپەڕی حکومەت بەریتانیاش، ئەم پۆستە وزارییە دووەم پۆستی باڵای وڵاتە لەدوای پۆستی سەرۆک وەزیران.

نەدیم زەهاوی پێشتر ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە و دواتر بووە بە وەزیری فێركردن ، دوای دەستلەكاركێشانەوەی دوان لە وەزیرەكانی حكومەتەكەی، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بڕیاریدا بە دانانی (نەدیم زەهاوی) بە وەزیری دارایی‌.

زەهاوی كە بەڕەچەڵەك كوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە، لە ساڵی 1976ەوە چوەتە بەریتانیا، ماوەی 10 ساڵ زیاتر ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە‌ و سەربە پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە.