ئۆبامیانگ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

هەژماری فەڕمی چێڵسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی ئۆبامیانگی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی ٢٠٢٥ ڕاگەیاند.

ئۆبامیانگ لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسیناڵ.

وەرزی ڕابردوو ئۆبامیانگ لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە  ٢٤ یاریدا كرد توانی ١٤ گۆڵ تۆمار بكات.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *