لە بەرگی پێنجەمی كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وەی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی نووسیوویه‌تی، باس له چه‌ندان گۆڕانكاری سیاسیی له نێوان ساڵانی ١٩٩١ تا ٢٠٠٢ دەكات. له به‌شی سێزدەیهمی كتێبه‌كه‌دا كه تایبه‌ته به قۆناغی سێیه‌می شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌ڵومه‌رجه سیاسییه‌كان، ئاماژە به رووداوێكی گرنگ كراوه كه لێدانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا)یه.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، ڕۆژێكیان په‌یامێكی به په‌له‌مان بۆ هات كه بڕیاره شاندێكی ئێران بۆ كارێكی زۆر گرنگ سه‌ردانمان بكه‌ن، ڕۆژی ٢٦ی ته‌مووزی ١٩٩٦ شاندی ئێران سه‌ردانیان كردین كه پێكهاتبوون له، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری و جه‌واد جه‌عفه‌ری و مسگه‌ریان.
له كۆبوونه‌وەیه‌كی به‌په‌له‌دا ئه‌م په‌یامه‌یان خسته ڕوو: زۆر جار داوامان له پارتی و یه‌كێتی كردووە سنوورێك بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، به تایبه‌ت (حدكا) دابنێن، به‌ڵام هیچیان نه‌كرد، ئێستاش ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتووین كه ڕاسته‌وخۆ دژی (حدكا) دەستبهكار بین و هێزەكانمان دێن به مه‌به‌ستی لێدانی بارەگای سه‌رەكیی حزبی دیموكراتی كوردستان، داوا دەكه‌ین پارتی‌یش به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكات.
ئێمه چه‌ند پرسیارێكمان لێ كردن، به‌ڵام هیچ وردەكاریان باس نه‌كرد، دیار بوو ئامادەكاری هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتییدا ته‌واو كردبوو، دواتر هاتوونه‌ته لامان و ته‌نیا بۆ ئه‌وەی ڕامانكێشنه ناو بابهتهكهوە، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی ئه‌م داوای ئێران كۆبوونه‌وەیه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رێوە چوو.
سەرۆک بارزانی نووسیوویەتی:
له كۆبوونهوەكهدا به وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ت و پێشهات و ئه‌نجامه چاوەڕوانكراوەكان كرا، دوای ئه‌وە بڕیار درا كه ئێمه به‌شدار نابین، وەڵامی ئێران درایهوە كه ئێمه به‌شدار نابین و ئێوە كۆتاییتان به هه‌موو كارەكانتان هێناوە و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تووشی بابه‌ته‌كه‌مان مه‌كه‌ن، زۆریان پێ خۆش نه‌بوو، به‌ڵام گوتیان باشه.
سەرۆک مەسعود بارزانی له درێژەیباسهکەیدا ئاماژەی بۆ ئه‌وە كردووە کە ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووزی ١٩٩٦، زانیاریمان بۆ هات كه پهلامارەكان بۆ سه‌ر بارەگاكانی (حدكا) له هه‌رمۆته‌ی نزیك كۆیه دەستی پێكردووە و زۆر به چڕی به مووشه‌ك و تۆپخانه‌كان بارەگاكانیان بۆردمان دەكرێت.
هێزێكی زۆری سوپای پاسداران له سنووری پێنجوێن و باشماخەوه هاتنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و به هاوكاری یه‌كێتی هاتنه هه‌یبه‌ت سوڵتان و ده‌وروبه‌ری كۆیه، به ته‌واوی خۆیان ئاماده كرد و هه‌موو كاره‌كانیان ته‌واو كرابوون، ڕێوشوێنه‌كانیان گرتبووه به‌ر، دواتر جه‌عفه‌ری سه‌ردانی كردین.