سەدر : داوای لێبووردن لە گەلی عێراق دەکەم

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: زۆر دڵتەنگم بەو شتانەی لە عێراق روودەدەن

– داوای لێبووردن لە گەلی عێراق دەکەم.

– لەم گرژیانەدا بکوژ و کوژراو لەدۆزەخدان و زیانلێکەوتووی یەکەم گەلی عێراقە.

– ڕەخنە لە شۆڕشی ڕەوتی سەدر دەگرم.

– ئەوەی ڕوودەدات شۆڕش نیە ،
شۆڕشێک بەئاژاوەگێڕی و کوشتن دەستپێبکات شۆڕش نیە.

– سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی دەکەم

– فەرمان دەکەم بە خۆپیشاندەران لە ماوەی 60 خولەکدا بکشێنەوە ،ئەگەر وا نەکەن من بێبەریم لە ڕەوتی سەدر ، چونکە خوێنی عێراقییەکان حەرامکراوە.

– بکشێنەوە تەنانەت خۆپیشاندانی ئاشتیانەشم ناوێت.

– کەس پرسیاری سیاسەتم لێنەکات من سیاسی نیم، لەمەودوا من ھاوڵاتییەکی عێراقی ئاساییم و ھەقم بەسیاسەتەوە نیە ، وازھێنانم لەسیاسەت بۆ ھەتا ھەتایی دەبێت.

– سەدر: سەرایا سەلام میلیشیایەکی خراپن.

– سەدر: ئەگەر لایەنگرانم گوێڕایەڵم نەبن هەڵوێستێکی ترم دەبێت.