حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانەی نووسراوەکەی “سۆمۆ” دەکات

بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو نووسراوە دەکات کە لە 23ی ئابی 2022، لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەرچووە.

📌 نامەکەی سۆمۆ هیچی تر نییە لە دڵۆپێکی دیکە لە ڕژاندنی زانیاری ناڕاست کە لەلایەن کۆمپانیاکەی دەوڵەتی فیدراڵیەوە بڵاوکراوەتەوە.

📌 بەداخەوە هەوڵێکی هەندێک لایەنە لە بەغدا بۆ تێکدانی دەستووری فیدراڵی عێراق.

📌 مه‌به‌ست له‌ نامه‌كه‌ تێكدانی به‌رده‌وامی دیالۆگی نیازپاكییه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ.

📌 نامەکەی سۆمۆ پشت بە بۆچوونێکی سیاسی دەبەستێت کە لەلایەن پانێڵێکی پارێزەرەوە کە خۆیان وەک “دادگای باڵای فیدراڵی عێراق” نیشان دەدەن.

📌 دادگای باڵای فیدراڵی بوونی نییە لە عێراق و بڕیاری پابەندکەر نییە.

📌 هێشتا دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی دەستووری فیدراڵی پێکنەهاتووە لە عێراق.

📌 ئەم هێرشە سیاسییە بۆ سەر دەستووری فیدراڵی عێراق، پاڵنەرێکیشە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ دەسەڵاتی بێ سنووری مەرکەزی کە سەردەمێکی ترسناکی ڕابردوومان.

📌 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەپێی دەستووری عێراقی دانەمەزراوە.

📌 حکومەتی هەرێمی کوردستان نە ڕەزامەندی دەربڕیوە و بێدەنگ بووە.

📌 نە سۆمۆ و نە هیچ لایەنێکی دیکە لە بەغدا هەوڵی سەلماندنی شەرعیەتی دادگای باڵای فیدراڵی بەناو دادگا نەداوە. لەبەرئەمەش دادگای باڵای فیدراڵی دیارە ناشەرعییە.

📌 هەموو کەس و لایەنێك ئەم ناڕەحەتییە لەناو عێراقدا تێدەگات، بەڵام ڕەنگە لە دەرەوەی عێراق کەمتر هەستی پێبکەن.

📌 ستراتیژی بەغدا ئەوەیە چیرۆکێک دروست بکات بۆ دروستکردنی نادڵنیایی لەناو بازاڕی نێودەوڵەتی بەرامبەر نەوتی هەرێمی کوردستان.

📌 مافی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن لە سنووری هەرێم بەردەوامە وەک لە دەستووری فیدراڵی و یاسای کوردستاندا هاتووە.

📌 حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و ناردن و فرۆشتن و پاڵاوتنی و بەکارهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، و پێشبینیش دەکرێت بەرهەمهێنان زیاد بکات.

📌 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوی پابه‌نده‌ به‌ پرۆسه‌ی ناوبژیوانی و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له‌ عێراق.

📌 ئەو ناکۆکییانە وەک هەر جیاوازییەکی تری بیروڕا دەبێت بە پێی دەستووری فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق چارەسەر بکرێن.

📌 حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەنگاوە بەهێزەکان بۆ بەرگریکردن لەو مافانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button