فڕۆکەیەکی ئەنتۆنۆڤ لە نزیک کاڤالا لە باکووری یۆنان کەوتە خوارەوە

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە بڵاویکردووەتەوە، “فڕۆکەکە لە سربیا بەرەو ئوردن دەڕۆیشت، بەڵام بەرپرسانی فڕۆکەوانی مەدەنی نەیانتوانی پشتڕاستی بکەنەوە کە ئایا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگرە، یان گەشتێکی بارهەڵگرە، یان ژمارەی ئەو کەسانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون”.

بەپێی هەمان سەرچاوە، فڕۆکەوانەکە توانیویەتی بەرپرسان لە کێشەیەک لە یەکێک لە بزوێنەری فڕۆکەکە ئاگادار بکاتەوە، هەروەها بژاردەی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەکانی سالۆنیکی یان کاڤالا پێدراوە.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی یۆنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “فڕۆكەوانەكە لە فڕۆكەخانەی كاڤالا نیشتنەوەی هەڵبژارد، بەو پێیەی نزیكترە، بەڵام فڕۆكەكە لە 40 كم لە ڕۆژئاوای فڕۆكەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە”.

لای خۆیەوە، دەزگای ئاگرکوژێنەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ناوچەکەیان گەمارۆداوە”.

هەروەها میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە “کەسانی نزیک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تۆپێکی ئاگرینیان بینیوە، هەروەها گوێیان لە زنجیرەیەک تەقینەوە بووە دوای رووداوەکە”.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *