دوای وەزیری قاوە، وەزیری زەیتی خورماش دەست بە کار بوو

دوای وەزیری قاوە، وەزیری زەیتی خورماش دەست بە کار بوو

سەرۆک وەزیرانی غینیایی نوێ حکومەتێکی 33 وەزیری پێکهێنا جگە لە وەزیری قاوە، بۆ یەکەمجار وەزیری زەیتی خورماشی دەستنیشان کردووە، لە بارەی زیادکردنی وەزیری زەیتی خورماش گوتی : “ئەم دامەزراندنانە بە شێوەیەکی گرنگ تیشک دەخەنە سەر کشتوکاڵ، بۆیە دەتوانین گەشەی کشتوکاڵ لە غینیا ببینین”.

جۆ کۆڵ، یەکەم وەزیری قاوە لە غینیایی نوێ ، وەک ئەندامی نوێی پەرلەمانی بۆ ئەنگلێبی باشووری واجی لە ناوچەی بەرزاییەکانی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو قاوەیەی لەم وڵاتە هەناردە دەکرێت، لە ساڵانی ڕابردوودا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە وەک یەکێک لە هاوردە تامەزرۆکراوەکان، چونکە کافێکان لە سەرانسەری ئوستراڵیا و ئەمریکا و ژاپۆن قاوە پێشکەش دەکەن کە لە غینیایی نوێ بەرهەم دەهێنرێت.

لە غینیایی نوێ قاوە دووەم گەورەترین کاڵای کشتوکاڵی ئەو وڵاتەیە دوای زەیتی خورما کە 27%ی کۆی هەناردەی کشتوکاڵی و 6%ی بەرهەمی ناوخۆیی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button