شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، فێڵ و مه‌به‌سته‌كانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی زمانحاڵی یه‌كێتی ئاشكرا دەكا و ڕایدەگهیهنێ ئەو میدیا و راگەیاندنانەی کە هەمیشە لە خزمەت بێگانە و تینووی دووبەرەکین، بڕگه‌یه‌كی قسه‌كانی ڕاكان جبوورییان بڕیوە و وایان پێشان داوە کە دەڵێت پەیوەندیم لەگەڵ پارتی باشەو رۆژانەیه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له روونكردنهوەكهیدا دەڵێ: چەند رۆژێکە کەناڵی گەلی کوردستان زمانحاڵی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانی بە سپۆنسەرەوە لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای دروستکراو بە پارەی قومارخانەکان و شتی تر ئیدارە دەرێت لەگەڵ هەندێک جاشقەڵەم راپۆرتێکیان دروست کردووە و شێواندوویانە، گوایە من و پارتی پەیوەندیی ژێربەژێرمان لەگەڵ ڕاكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك به وەكالهت هه‌یە.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دەشڵێ: ئه‌و مه‌به‌سته ئاماژەیان بە دیدارێکی راکان سەعید کردووە، لەگەڵ پێشکەشکار ( ئه‌نوەر حه‌مدانی )، ئەو پێشکەشکارە پرسیار لە راکان سەعید دەکات کە پەیوەندییەکانی لەگەل ئه‌بوو سەرمەد چۆنە؟ واتە خه‌میس خەنجەر، نەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی، لە وەڵامدا راکان سەعید دەڵێ پەیوەندییەکی باشمان هەیە و رۆژانە قسە دەکەین، کە ئەمە بابەتێکی ئاساییە، چونکە خەنجەر مەرجەعی سیاسیی راکان سەعیدە، بەڵام ئەو میدیا و راگەیاندنانەی کە هەمیشە لە خزمەت بێگانە و تینووی دووبەرەکین ئەو بڕگەیهیان بڕیوە و وایان پێشانداوە کە راکان دەڵێ پەیوەندیم لەگەڵ پارتی باشە و رۆژانەیە.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا باسی ئه‌وەش دەكا كه ڕووبه‌ڕوو به ئامادەبوونی خه‌میس خه‌نجه‌ر، ڕەخنهی توندی له ڕاكان سه‌عید گرتووە به‌وەی بڕیاری دژی زەویی جووتیارانی كورد داوە و به‌ردەوام فشاریان له‌سه‌ر دروست دەكا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پرسی تر.
له‌وێدا كه ڕاكان سه‌عید وتوویه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیان بێ سه‌روشوێنه، به‌ڵام شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێی گوتووە: ئەگەر مەبەستت ئەو تیرۆریستانەیە کەگیراون و تاوانیان ئەنجام داوە لێی پەشیمان نین و هەموویان لەکەرکوک دادگایی کران و سزای خۆیان وەرگرتوە ئەوانەشی تیرۆریست بونەو لەرووبەروبونەوە کوژراون دیسان لێی پەشیمان نین ، وتی نەخیر من دە، ئه‌و گوتی لای ئیوە نییە لە سلێمانییە وتم بڕۆ لەگەل ئەوان قسە بکە ئەوەتا ئەوەندە پەیوەندیت خۆشە رۆژانە تیرۆریستت بۆ ئازاد دەکەن.
دووپاتیشی دەكاته‌وە له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هیچ كۆبوونه‌وەیه‌ك لە نێوان راکان سەعید و بەرپرسانی پارتی ئەنجام نەدراوە و بۆیەک جاریش رێگەی پێ نەدراوە سەردانی هەولێر بکات کە چەند جارێکیش داوای کردووە، نە ئەوسا و نە ئیستاش ئێمە وەکوو پارێزگاری کەرکوک دانمان پێدا نەناوە.
ڕوونیشی دەكاته‌وە كه وێنه‌ی یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ش دادەنێ، كه بابه‌كر سدیق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە ٢٠١٩/٤/١٧ ئیمزای لەسەر مانەوەی راکان سەعید کردووە وەکوو پارێزگاری کەرکووک تا هەڵبژاردنی داهاتوو، بەوەش نەوەستاوە بەناوی سەرۆکی فراکسیۆنی برایەتی ئیمزای کردووە کە ئەوەش به تاوانی تەزویر هەژمار دەکرێت، چونکە محه‌مه‌د که‌مال، سەرۆکی لیستی برایەتیی کەرکووکە نەک بابەکر سدیق.
وەڵامێک بنووسە