مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم
کوردستان لە ڤیدیۆیەکدا جەخت لە
پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەگشتی
هەمەجۆرکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان
دەکات.
پوختەیەک لە قسەکانی مەسرور بارزانی:
– سیاسەتی ئێمە هەمەجۆرکردنی داهاتە یەکێك لەوانە کشتوکاڵە.
– من دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم كە ئێمە دەتوانین بابەتی ئاسایشی خۆراك، بەتەواوی لە كوردستان دابین بكەین، ئەمە ئەگەر پەرە بەو كەرتە بدەین، ئێمە هیچ مەترسییەكمان لەسەر ئاسایشی خۆراك نابێت كە بابەتێكی زۆر گرنگە بۆ مانەوەی هەر نەتەوەیەك.
– من پێم وایە نهێنیی سەركەوتنی كوردستان لە پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵیدایە.
– زۆر دڵگران بووم بهوهی جووتیارانی ههرێمی كوردستان، بهرههمی خۆیان بۆ نافرۆشرێ، بۆیه جهختمان كردهوه كه دهبێ یارمهتیی جووتیارانمان بدهین، بۆ ئهوهی بتوانن ئهو سامانه بگهیهننه ئاستێك ببێته خێروبهرهكهت بۆ ئاوهدانكردنهوهی وڵات.
– من داوام كردووە و داكۆكیم لەوە كردووە كە تامی میوەی كوردستان وەكوو خۆی بمێنێتەوە، داوام كردووە شتەكان ئۆرگانیك بن، هەر ئەم تامە خۆشە خەڵك هەستی پێ بكات، دڵنیام دۆستمان زیاتر دەبێ و ئاڵوگۆڕی بازرگانییش زیاتر دەبێت.
– هەموو شتێك لەسەر ئەوەیە كە تۆ پێویستیت بە چییە؟ ئێمە راستە نەوت و گازمان هەیە و زۆرترین داهاتی ئێمە لەو كەرتەوە بووە، بەڵام ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەم داهاتە بەرەو كۆتایی دەچێت، ئەوكاتە چی بكەین؟ دەبێ لە سەرەتاوە بیر لەوە بكەیتەوە كە مادام توانای ئەوەت هەیە كەرتی كشتوكاڵی وا لێ بكەیت كە ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ وڵاتەكەت.
– زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم جووتیارەكان ئێستا بە جۆرێكی تر سەیری ئەو سەروەتە، یان ئەو سامانە سروشتییە دەكەن، ئەمە دەتوانێت كوردستان بخاتە ئاستێكی زۆر بەرزتر.
– وەکوو گەشتوگوزار و پیشەسازی، کە ئەمانەش ئێمە گرنگیمان پێیان داوە، بەڵام کشتوکاڵ بنەمای ئابوورییەکی بەهێزە بۆ هەموو وڵاتێک، ئێمە خاکێکی بەپیتمان هەیە، وەکوو پیویست سوودی لێ وەرنەگیراوە، ئەگەر کەرتی کشتوکاڵی پەرەی پێ بدرێت، بێگومان ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەرتەکانی تریش.