کۆبوونەوەی بەپەلەی میدیای یەکێتی چی بوو؟
ڕێنماییەکان چی بوون ؟
لە لایەن کێ سەرپەرشتی کرا ؟
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دڵبەند مستەفا بەرێوەبەری کەناڵی گەلی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ میدیاکارانی سەر بە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانیان (میدیای سێبەر)کردووە کە لە سەر ڕاسپاردەری بافڵ و قوباد چەندین خاڵ بە جدی کاری لە سەر بکەن کە ئەمانەی خوارەوەن :
رووداوەکانی تایبەت بە کوشتن و سووتان و تەقە کردن هتد لە سنووری هەولێر و دهۆک زۆر بە گەورەی لە میدیاکان باسبکرێت و بە چڕی و بەپەلە بابەتەکان زیاتر بورووژێنن .
لە میدیاکان باس لەوە بکەن کە هۆکاری رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەولێر و دهۆک خراپی ڕێگا و بانەکانن نەک خێرا لێخورینی شۆفێرەکان ئەمەش بۆ ئەوەی لە کارەکانی حکومەت کەم بکەنەوە لەم بوارە.
چاوی زۆریان لە سەر ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی پارتی بێت لە هەولێر هەر ئەفسەر و کارمەندێکی پارتی لە سنووری هەولێر کارێکی نایاسایی وەک تەقە کردن یان هەر ڕووداوێکی تر ئرنجام بدات بە زوترین کات بکرێتە هەواڵ و گەورە بکرێت و ڕاپۆرتی جۆراو جۆری لە سەر دروست بکرێت ببێتە بابەتی سۆشیتال میدیا.
ھەوڵبدرێت ئەوانەی لە کۆنگرەی پارتی دەرنەچوون بۆ کۆمیتەی ناوەندی بە تایبەتی ئەوانەی خەڵکی سنووری سلێمانین بابەتەکانیان بڵاوبکەنەوە و لێدوانیان بەناوەوە دروستبکەن دژی پارتی دەنگۆ بڵاو بکەنەوە کە ئەمانە دەچنە ناو ڕیزەکانی یەکێتی یاخود هاندانیان بۆ ئەوەی بچنە ناو ڕیزەکانی یەکێتی .
باس لە توڕەیی ئەدهەم بارزانی بکەن دژی پارتی هانی ئەدهەم بارزانی بدەن کە لە سلێمانی ئازادی هەیە.
ھەروەھا گەورەکردنی دەنگۆی دوو باڵی لە ناو پارتی کاری لەسەر بکرێت.
ئەمە لە کاتێک دایە کە ڕۆژانە لە لایەن پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسەباڵاکانی یەکێتی چەندین رووداوی تەقە کردن و کوشتن و ڕفاندن دزی …هتد هەیە میدیاکانی سەر بە یەکێتی ئەم بابەتانە بە هیچ شێوەیەک باس ناکەن.