شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ چەند پرسێك كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
سەردانەكە بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی ناو ڕێككەوتنەكەی هاوپەیمانی “بەڕێوەبردنی دەوڵەتە” كە حكومەتی نوێی لەسەر پێكهاتووە، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەكرێت، كە بەمنزیكانە ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت ، سوودانی تێگەیشتنی خۆی بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاندووە، لەڕێی وەزیرەكانیەوە هەوڵی چارەسەری كێشەكانی دەدات.
بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە حكومەتی سوودانی بڕی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی 11 و 12 بنێرێت