كەمێك پێش ئێستا تیروپشکی قۆناغی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ ڕاكێشراو یارییەكانی ئەو قۆناغە چەندین رووبەروبوونەوەی گرنگ بەخۆییەوە دەبینێت.
ئەنجامی تیروپشكەكەش بەمشێوەیە بوو
لایپزیك – مانچستەر سیتی
كلوب بروج – بێنفیكا
لێڤەرپوڵ – ریاڵ مەدرید
میلان – تۆتنهام
فرانكفۆرت – ناپۆلی
دۆرتمۆند – چێڵسی
ئینتەر میلان – پۆرتۆ
پاریس سان جێرمان – بایرن میونشن
بڕیارە یارییەکانی چونی قۆناغی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ، لە رۆژانی ١٤ – ١٥ – ٢١ – ٢٢ـی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی ٧ – ٨ – ١٤ – ١٥ ـی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچن.
رۆژی ١٧-٣-٢٠٢٣ تیروپشکی قۆناغی ٨ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت، یارییەکانی قۆناخی ٨ـی چامپیۆنزلیگش لە رۆژانی ١١ – ١٢ـی نیسان بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە ١٨ – ١٩ـی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ دەکرێن.
یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە رۆژانی٩ – ١٠ـی ئایار، یارییەکانی چوون دەکرێن، لە ١٦ – ١٧ـی هەمان مانگیش یارییەکانی گەڕانەوە بەڕێوەدەچن.
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگش لە ١٠-٦-٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت، یارییەکە لە یاریگای ئۆڵیمپی ئاتاتورک لە ئیستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
وەڵامێک بنووسە